لە نووسین و نامەکەدا هاتووە: 

بەهای بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە جیهاندا ٣٢١ ملیار دۆلارە لەساڵێکدا.

بەهای فرۆشی عارەق لە جیهاندا ١٦٠٠ ملیار دۆلارە.

بازرگانی و قاچاخچییەتی بە چەکەوە ١٠٠ ملیار دۆلارە لەساڵێکدا.

بازرگانی بە لەشفرۆشی و سایتە ئیباحییەکان زیاترە لە ٤٠٠ ملیار دۆلار ساڵانە.

بڕی قومارکردن لە ١١٠ ملیار تێدەپەڕێت ساڵانە.

بازرگانی و یاری بە فرۆشتنی ئاڵتونەوە ١٠٠ ملیار تێدەپەڕێنێت سالانە. 

یارییە ئەلکترۆنییەکان ٥٤ ملیار سالانە دەبات.

ئیسلام ڕێگرە لە بەدەستهێنانی ٢٣٠٠ ملیار دۆلار زیاتر لەلایه‌ن مافیاکانەوە هەموو ساڵێک!!

ئەگەر ڕێگە بدەن ئیسلام گەشە بکات و موسوڵمانان لەسەر پێی خۆیان بوەستن و بازرگانی تلیاک و مەشروب و لەشفرۆشی و قومار و… كه بە شەریعەتی یاساغکرین ده‌زانن، مافیا زەبەلاحەکانی پشت دەولەتانی ئەورووپا چەند ملیار دۆلار زەرەر دەکەن؟!

 بەبڕوای ئيوە ئەم مافیا و دەوڵەتانە ئامادە نین ساڵانە دەیان ملیار دۆلار خەرج کەن بۆ ئەوەی دژایەتی ئیسلام بکەن لە بەرامبەر هەزاران ملیارە دۆلار قازانجەوە؟!

قازانجی بازرگان و کۆمپانیاکانی دەرمان چەندە؟!

ئەی ئەگەر گەلانی موسوڵمان تووشی پەتای #ئایدۆلۆجیای_جێندەر بکەن و دەیان هەزار منداڵی کوڕ و کچی موسوڵمان تووشی نەخۆشی دەروونی بکرێت و داوای گۆڕینی ڕەگەزیان بکەن، بازرگانی ڕەگەزگۆڕین داهاتەکەی چەند ملیار دۆلار دەبێت؟!

ئەم مافیا گەورانە کە خاوەنی سەدان ملیار دۆلارن، ئیعلامە گەورەکانی جیهانیان کڕیوە و لە ڕێگەیەوە تەشویش دروست دەکەن و وێنەی ئیسلام و موسوڵمانان دەشێوێنن و شەو و ڕۆژ تۆمەت و جوێنی ئیرهاب دەخەنە پاڵیان.

چاوتان بکەنەوە و وێنە گەورەکە ببینن ئەم ئیرهاب و مافیا جیهانیانە چەند بە زیرەکی شەیتانیانە کاریان کردووە بۆ لێدان لە ئیسلام و موسوڵمانان کە تەنانەت بەچکە موسوڵمانەکەش واتێگەیشتووە کە ئیسلام دینی دواکەوتن و ئیرهابە و شەرم لە موسوڵمان‌بوونی دەکا و هەرچی ئەوان بیڵێن وەک توتی لەناو مناڵی موسوڵمانان بڵاوی دەکاتەوە. 

تەنانەت کارێکیان کردووە موسوڵمان زۆر دوور کەونەوە لە قوڕئان و سەر بكه‌نە هەموو بۆگەنییەک بەناوی فیکر و ئازادییەوە!

 

نووسینی: ڕانجيت لال مادهافان

وەرگێڕانی لەعەڕەبییەوە بەدەستکارییەوە: یه‌حیا نه‌وزه‌ر